ماستەرکلاسی :RISE شەش مۆدیوڵی ئۆنڵاینی جیاواز بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بە نێودەوڵەتیکردن و دامەزراندن لە سیستەمی خوێندنی باڵای KRI

لە چوارچێوەی پرۆژەی RISE بە ناوی “بەهێزکردنی یەکخستنی تواناکان بۆ دامەزراندن و بە نێودەوڵەتیکردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق” کە UNIMED سەرپەرشتی دەکات، و بە تایبەتی لە چوارچێوەی چالاکیەکانی بنیاتنانی تواناکانی WP3 کە زانکۆی مورسیا (UMU) بە هاوکاری زانکۆی نێودەوڵەتی ڕۆما (UNINT) سەرپەرشتی دەکات، زنجیرەیەک لە شەش سیمینار لە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و تاوەکو ١٢ ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت٢٠٢٥.

ەم زنجیرەیە کە وەک ماستەرکلاسی RISE داڕێژراوە، کراوەیە بۆ ستافی زانکۆکانی حەوت زانکۆی هاوبەشی کورد. ئامانجی ئەم ماستەرکلاسە بەهێزکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای کوردی بۆ پەیڕەوکردنی نەخشەڕێگای هاوکاری RISE و بەهێزکردنی توانای کارمەندانی کورد بۆ کارکردن بەیەکەوە بەشێوەیەکی سیستماتیک و بەهێزکردنی زانکۆکان بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن لە هەردوو بواری ناوخۆیی و جیهانیدا بۆ گەشەپێدانی دامەزراوەیی و کۆمەڵایەتی بەردەوام.

ماستەر کلاسەکە چۆن کار دەکات

ماستەرکلاسەکە بۆ پەروەردەکاران، ستافی کارگێڕی و نوێنەری قوتابیان داڕێژراوە، بە ئامانجی پەرەپێدانی کارامەیی و لێهاتووییان لە بابەتە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە نێودەوڵەتیکردن، پەرەپێدانی پیشە و توانای دامەزراندن بە گشتی. ئامانجە دیاریکراوەکان بریتین لە نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەرەکانی پەرەپێدانی پیشەیی زانکۆ هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

زنجیرە وێبینارەکان تواناکانی ئەم نووسینگە سەرەکیانەی زانکۆ بەهێز دەکات و دەرفەتی زیاتر بۆ قوتابیان و دەرچووان دەڕەخسێنێت. بە کورتی، پرۆگرامێکی تواناسازییە بە ئامانجی گۆڕینی ستراتیجی بۆ خزمەتگوزاری ڕۆژانە بۆ فێرخوازان و کۆمەڵگاکان.

لەڕووی پێکهاتەییەوە، کۆرسەکە بەسەر شەش بەشەدا دابەش کراوە کە لایەنە تەواوکەرەکانی بە نێودەوڵەتیکردن، پەرەپێدانی پیشە و توانای دامەزراندن دەدۆزنەوە هەر مۆدیولێک وێبیناری ڕاستەوخۆ و کاتی ڕاستەقینە لەگەڵ کۆمەڵێک سەرچاوەی پاڵپشتیکەر تێکەڵ دەکات—خوێندنەوە، وتار، و سلاید—بۆ ئەوەی بەشداربووان بتوانن پێداچوونەوە بە چەمکەکان بکەن، تێگەیشتنیان باشتر بکەن، و کردارەکان لەسەر بنەمای بەڵگە لە دامەزراوەکانیاندا (زانکۆکانیاندا) جێبەجێ بکەن.

ڕۆژژمێری وێبینارەکان بەم شێوەیەیە:

    • وێبینار١. ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ – رێکخراوە لەلایەنUNINT :بە نێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا لە زانکۆی نێودەوڵەتی ڕۆما: ستراتیجیەکان، خاڵە بەهێزەکان و کردارەکان.
    • وێبینار ٢. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ – لەلایەن UMU بەڕێوەدەبرێت: کارامەییە نەرمەکان بۆ کارسازی: بەهێزکردنی کردارەکانی زانکۆ.
    • وێبینار ٣.  ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ – رێکخراوە لەلایەن UNINT: بەشداریکردنی ستافی ئەکادیمی: هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان (لە کوێوە دەست پێبکەین، چۆن پشتیوانی پێشکەش بکەین، چۆن دەرفەتەکان دیاری بکەین – لەوانە دانانی بناغەی پرۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕکردن).
  • وێبینار ٤. ٢٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥– ڕێکخراوە لە لایەن  UMU : بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی  CDCs
    • وێبینار ٥. ٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ – ڕێکخراوە لەلایەن UNINT:بە نێودەوڵەتیکردن لە ماڵەوە – چۆن ئەنجامی بدەین؟ تێکەڵکردنی کردارە جیاوازەکانی بە نێودەوڵەتیکردن لە ستراتیژێکی گشتگیردا.
    • وێبینار ٦. ١٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ – رێکخراوە لەلایەن  UMU: هاوکاری بازرگانی زانکۆ.

پرۆژەی RISE لە #Erasmus Days دا

وێبیناری ٢ ی ماستەرکلاسیش بەشێکە لە هەڵمەتی  #ErasmusDay، ئاهەنگی جیهانی کە پرۆگرام و پرۆژەکانی Erasmus+ بەهێز دەکاتەوە. بە ڕێکخستنی وێبینارەکە لەگەڵ #ErasmusDays، هاوبەشەکان تیشک دەخەنا سەر ئامانج و ئەنجامە سەرەتاییەکانی پڕۆژەکە و دەنگی بەشداربووان بەرز دەکەنەوە و  هانی بەشداری فراوانتر لە دەرفەتەکانی Erasmus+ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەن. 

چالاکییەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٤:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر لەسەر پلاتفۆرمی Zoom بەڕێوە دەچێت. ئیڤێنتەکە بۆ خەڵک ناکرێتەوە.

دەربارەی Erasmus Days

ئەم #ErasmusDays ئاهەنگێکی شەش ڕۆژە بۆ بەرنامە ی Erasmus+ . لەم ڕۆژانەدا، خەڵک لە سەرانسەری جیهان بانگهێشت دەکرێن بۆ کۆبوونەوە و ڕێکخستن یان بەشداریکردن لەو بۆنانەی کە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ ئەو پڕۆژە و دەرفەتانەی کە Erasmus+ پێشکەشی دەکات. بۆ قوتابیان، مامۆستایان، ڕاهێنەران، پیشەگەران، و بەشێوەیەکی گشتی، هەموو هاوڵاتیان، #ErasmusDays