پرۆژەی RISE هەنگاوێکی گرنگی تۆمار کردووە بە دیاریکردن، پشتڕاستکردنەوە و بڵاوکردنەوەی نەخشەڕێگا دامەزراوەییەکان بۆ بە نێودەوڵەتیکردن و ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار، کە لەلایەن حەوت زانکۆی هاوبەش لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەرەپێدراون. هەر زانکۆیەک دوو نەخشەڕێگای ستراتیژی دیاریکردووە — یەکێک بۆ بە نێودەوڵەتیکردن و یەکێک بۆ ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار (Employability) کە تێیدا ئامانجە درێژخایەنەکان، هەنگاوە کردارییەکان، کاتی جێبەجێکردن و لایەنە بەرپرسەکان بۆ ئەم بوارە ستراتیژییانەی زانکۆ دیاریکراون. نەخشەڕێگاكان بە شێوەیەکی فەرمی پێشکەش کران و لەلایەن سەرۆکی زانکۆکان واژوو کران، وەک بەشێک لە پرۆسەی سەلماندن و بەدامەزراوەییکردنی فراوانتر، کە هەر زانکۆیەک بە ناوخۆ جێبەجێی کردووە بە بانگهێشتی کۆمەڵگەی زانکۆ ولایەنە پەیوەندیدارەکان (هاوبەشە دەرەکییەکان).
کارەکانی پشت ئەم نەخشە ڕێگایانە — کە لە بەشی ئەنجامەکان و لە پەڕەی تەرخانکرا وی ماڵپەڕی پڕۆژەکە بەردەستە — لەسەر بنەمای تێڕوانینی گشتی پڕۆژەی RISE بنیاتنراوە: پەرەپێدانی ڕۆڵی خوێندنی باڵا لە پێشخستنی گەشەی بەردەوام، هاوڵاتیبوونی بەرپرسیارانە، و دروستکردنی پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان ئەکادیمیا و کۆمەڵگە، لە هەمان کاتدا پەرەپێدانی بە نێودەوڵەتیکردن و کارسازی. (entrepreneurship)
لەم چوارچێوەیەدا، بە نێودەوڵەتیکردن و گەشەپێدانی پیشەیی لە سەرەتادا وەک دوو ئەولەویەتی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دا کرا، پاشان وەک دوو ڕەهەندی تەواوکەر بۆ گەشەپێدانی دامەزراوەیی یەکخران، کە پێویستە لە ڕێگەی ڕێبازیەکی هاوبەش بۆ ماوەی مام ناوەند و درێژخایەن جێبەجێ بکرێن، واتە نەخشەڕێگای هاوبەشی (Synergic) ی RISE.
کارەکانی پشت نەخشەڕێگاكان: ڕێبازی دووانە و هاوبەش (Synergic)
پێواژۆکە (پڕۆسەکە) لە سەرەتادا بە ڕێکخستنی کۆمەڵەی سەرنج (focus groups) لە هەر زانکۆیەکی کوردی دەستی پێکرد، کە تێیدا مامۆستایان، کارمەندانی کارگێڕی و قوتابیان بەشداربوون بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەوەی چۆن ئامانجە ڕێککەوتووەکان جێبەجێ بکرێن، کێ بەرپرسی جێبەجێکردن بێت، و کاتە جیاوازەکان بۆ هەر هەنگاوێک چۆن دیاری بکرێن. ئەم میتۆدی (شێوازی) بەشداریکردنە دڵنیایی دا کە نەخشەڕێگاكان تەنها بەڵگەنامە ستراتیژی نین، بەڵکو ئامرازی هاوبەشی دامەزراوەیین کە لە پێداویستی و تێڕوانینی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەی زانکۆدا سەرچاوەیان گرتووە. لە هەر دامەزراوەیەکدا، پڕۆسەی ڕاوێژکاری بە تایبەتی لەلایەن نوسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (IRO) وسەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC)بەڕێوە چوو، کە ڕۆڵێکی سەرەکیان هەبوو لە هەماهەنگکردنی گفتوگۆکان و گواستنەوەی ئەنجامەکان بۆ ئامرازەکانی پلاندانانی دامەزراوەیی.
کۆمەڵەی سەرنجەکان (focus groups) تەنها وەک چالاکییەکی کۆکردنەوەی زانیاری(DATA) نەبوون، بەڵکوو بوون بە شوێنێک بۆ بیرکردنەوەی ستراتیژی، ئاڵوگۆڕی ڕاو بۆچوون، و دروستکردنی ئامانجی هاوبەش. ئەوان دەستێکی باڵایان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی RISE دا هەبوو، کە زەمینەیان خۆشکرد بۆ وۆرکشۆپی ڕاوێژکاری ئۆنلاین کە لە ١٨-١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، کە تێیدا هاوبەشەکان بە شێوەی ئۆنڵاین کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆ و بیرکردنەوە لەسەر چۆنیەتی داڕشتنی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان و گەشەپێدانی کار لە خوێندنی باڵا، بە مەبەستی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان نێوان هەردوو نەخشەڕێگا.
لە وۆرکشۆپەکەدا ئەنجامەکانی کۆمەڵەی سەرنجە دامەزراوەییەکانی پێشکەش کرا، کە لە مانگەکانی پێشوو لە سەرەتاسەری حەوت زانکۆی هاوبەش ئەنجام درابوون، و دەنگی قوتابیان، مامۆستایان و کارمەندانی کارگێڕی ڕاستەوخۆ هێنایە ناو پێواژۆی (پڕۆسەی) داڕشتنی نەخشەڕێگا.
پێواژۆکە (پڕۆسەکە) بەهێزتر بوو لە ماوەی وۆڕکشۆپی ڕاوێژکاری RISE کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو لە ٢٣-٢٤ی ئەیلوول ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری کرا، کە تایبەت بوو بە کۆتاییهێنان بە نەخشە ڕێگاکان و دیاریکردنی بڕبڕەی پشتی نەخشە ڕێگاکە و گواستنەوەی ڕەنگدانەوەی لە ئاستی دامەزراوەییەوە بۆ ئاستی سیستماتیک. ئامانجی RISE بریتییە لا دروستکردنی هاوبەشی بەهێزی زیاتر لە نێوان بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆ و پەرەسەندنی کار لە ئاستی سیستەمی.
لەجیاتی چارەسەرکردنی ئەم دوو بوارە بە جیا، نەخشەڕێگای هاوبەش چوارچێوەیەک دابین دەکات کە بە نێودەوڵەتیکردن و دامەزراندن بە شێوەیەکی هەماهەنگی یەکدەخات، هانی دامەزراوەکان دەدات بۆ بەرەوپێشچوونی دامەزراوەیی وهاوکاری بکەن و ئامانجی درێژخایەنی هاوبەش دابنێن. نەخشەڕێگای هاوکاری ڕێگە بە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای کوردی دەدات نەخشەی کەسایەتییەکان و ئامانجەکان و کردارە پێویستەکان و کاریگەرییە چاوەڕوانکراوەکان لەسەر ئاستی (زانکۆکان) دامەزراوەکان دابنێن و لەگەڵ گرتنەبەری ڕێبازێکی هاوبەش. . وە هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن یەک کردار دەتوانێت بەشداری لە چەندین ئامانج بکات، و چۆن کاریگەری دامەزراوەیی گەورەتر دەبێت کاتێک ئۆفیسەکان با شێوازێکی ستراتیجی هاوکاری دەکەن نەک هاوتەریب کاربکەن.
یەکخستنی (پڕکردنەوەی) بۆشاییەکانی نێوان ئەکادیمیا و بازاڕی کار
هۆکاری ئەم کارە یەکخراوە ڕوونە: هاوکاری نێوان IROs و CDCs دەتوانێت پردی ژیانی ئەکادیمی زانکۆ و ڕێڕەوەکانی دوای زانکۆ بدات، هەروەها یارمەتی فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ قوتابیان لە ڕێگەی ڕاهێنان، بەخششی خوێندن و پاڵپشتی دەستپێکردن، و بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ رێکخراو و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. بەگوێرەی شێوازی پڕۆژەکە، ئەم هەوڵە هەماهەنگییە تونای زانکۆکان دەکات بە بەکارهێنانی سەرچاوە مرۆیی و داراییەکانی بەردەست، دروستکردنی هاوکاری لە نێوان فەرمانگەکاندا و دامەزراندنی سیستەمی کاریگەرتر، لە کۆتاییدا کاریگەری لەسەر ئاستی تاکەکەسی، دامەزراوەیی و ناوخۆیی زیاد بکات.
ئەم تێڕوانینە کە لە یەکەم هەفتەی ڕاهێنان کە لە زانکۆی مورسیا بەڕێوەچوو ڕەنگی دایەوە و لە دووەم و کۆتا هەفتەی ڕاهێنان لە چوارچێوەی WP3 Capacity Building کە UNINT لە ڕۆمای ئیتاڵیا میوانداری کرا، پێشکەش کرا کە هاوبەشەکان بیریان لە بەهای پلاندانانی هاوبەش و بەشداری بۆ گەشەپێدانی دامەزراوەیی زیاتر و گشتگیرتر کردەوە
زانکۆ هاوبەشەکانی RISE لە ڕێگەی نەخشەڕێگای دامەزراوەیی و نەخشەڕێگای هاوبەش، بناغەی مۆدێلێکی ستراتیجی، پەیوەندیدار و پێشکەوتووخوازانەیان بۆ پەرەپێدانی خوێندنی باڵا دانا- کە تێڕوانینی نێودەوڵەتییان بەهێز دەکات و لە هەمان کاتدا قوتابیان و دەرچوان بۆ پیشەی داهاتوویان باشتر ئامادە دەکات.
نەخشەڕێگای Synergic لێرە بە زمانی ئینگلیزی و کوردی بەردەستە.
چاوەڕێی هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆژەی RISE بن و لە Facebook و LinkedIn لەگەڵمان بن