هەفتەی ڕاهێنانی RISE لە مورسیا زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادە دەکات بۆ پەرەپێدانی پیشە و کارسازی و باشترکردنی دەرچوان و دامەزراندنی قوتابیان

هۆڵەکانی زانکۆی مورسیا پڕ بوون لە بیرۆکەو و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە هەفتەی ڕاهێنانی RISE کە شاندێکی ٣٦ کەسی لە ٧ زانکۆی هاوبەش لە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆکردەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ کە تیشک خرایە سەر ڕێنمایی پیشەیی و کارسازی و زانکۆ و هاوکاری بازرگانی. 

هەفتەی ڕاهێنانەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی RISE و لەلایەن UNIMED – یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست  UNIMED – Mediterranean Universities Union رێکخراوە، ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی پیشەیی (CDCs) و نوسینگەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (IROs) بوو وەک خزمەتگوزاری ستراتیژی بۆ پاڵپشتیکردنی گواستنەوەی قوتابیان بۆ بازاڕی کار، بەستنەوەی زانکۆکان بە هەرێمەکانیان و پەرەسەندنە ناوخۆییەکانیان، و خزمەتکردنی کۆمەڵگە خۆجێییەکانیان.

پێشوازییه کی گه رم له مورسیا

پرۆگرامەکە بە پاڵپشتییەکی دامەزراوەیی بەهێز دەستیپێکرد. بەشداربووان بەخێرهاتنیان لێکرا لەلایەن:

  • خۆزێ لوجان، سەرۆکی زانکۆی مورسیا
  • خوان ماریا ڤازکێز، ڕاوێژکار بۆ ژینگە
  • ئەلیسیا ڕوبیۆ ، یاریدەدەری سەرۆک بۆ خوێندکاران و دامەزراندن ، زانکۆی مورسیا
  • سیلڤیا مارچیۆن، UNIMED، ڕێکخەری پرۆژەی RISE

پەیامەکانیان لەسەر بیرۆکەیەکی هاوبەش کۆبوونەوە: زانکۆکانی ئەمڕۆ تەنها شوێنی فێربوون نین، بەڵکو بزوێنەری چالاکن بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری. پاڵپشتیکردنی توانای دامەزراندنی قوتابیان، پەرەپێدانی داهێنان و پەیوەندی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان چیتر تەنها چالاکی “زیادە” نین بەڵکو بەشێکی گرنگن لە ئەرک و ستراتیجی سەرەکی زانکۆ.

پاش سڵاوکردن، یەکەم ڕۆژی ڕاهێنان لەلایەن جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ خوێندکاران و دامەزراندن، پرۆفیسۆر ئەلیسیا روبیۆ، ڕێکخەری ناوخۆیی RISE لە UMU ڕێکخرا. پاشان دەستی کرد بە پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکانی دامەزراندنی UMU و پەیوەندییەکانی نێوان هەموو چالاکیەکانی زانکۆکە. بەتایبەتی، ئەو مێزگردێکی بەڕێوەبرد بە ناونیشانی “ڕێکخستنی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابیان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و میکانیزمی فیدباکی خاوەنکارەکان”

ناونیشانی “ڕێکخستنی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابیان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و میکانیزمی فیدباکی خاوەنکارەکان”

کۆبوونەوەکە سەرنجی ئەوەی دا کە چۆن زانکۆی مورسیا پڕۆگرامی خوێندنی قوتابیان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار ڕێکدەخات لە ڕێگەی هاوکاری نزیک لەگەڵ خاوەنکارەکان، پرۆگرامەکانی پەرەپێدانی کارامەیییەکان و ئامرازەکانی فێربوونی نەرم. بە شێوەیەکی گشتی، سیمینارەکان تیشکیان خستە سەر چەندین ستراتیجی هەماهەنگی — ڕێنمایی پیشەیی، پاڵپشتی کارسازی، بەشداری خاوەنکار، داهێنانی پڕۆگرامی خوێندن، و کۆرس و ڕاهێنانی بچووک وەک ئامرازی فێربوونی نەرم و مۆدێرن کە دەتوانێت داهێنان بەهێز بکات، پاڵپشتی فێربوونی درێژخایەن بکات، و یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کەموکورتی شارەزایی کاتێک تێکەڵ بە ڕێڕەوی ئەکادیمی دڵنیایی کوالێتی دەکرێ.

ڕۆژی ٢– دۆزینەوەی خزمەتگوزاری بۆ گەنجە بەهرەمەندەکان

ڕۆژی دووەم زیاتر تیشکی خستە سەر پەرەپێدانی پیشە و بەهرەی گەنجان.

لە بەیانییەکەیدا، شاندەکە سەردانی CEEIM – سەنتەری ئەوروپایی بۆ کۆمپانیا و داهێنانیان کرد کەڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە سیستەمی کارسازی ناوچەکەدا. لێرەدا، بەشداربووان دەتوانن ببینن کە چۆن سەنتەری داهێنان پشتگیری ئەو کەسانە دەکات کە لە دەسپێک دان، هاوکاری نێوان کارسازەکان پەرە پێدەدات و یارمەتی ئابووری ناوخۆیی چالاکتر دەدات.

گەڕانەوە بۆ زانکۆ، سەردانی سێ بینای سەرەکی زانکۆی مورسیایان کرد:

  • UMUEmprende ، کە کلتوری بازرگانیی لەناو کۆمەڵگەی زانکۆدا پەرە پێدەدات.
  • Employment Guidance and Information Centre (COIE),سەنتەری ڕێنمایی و زانیاری دامەزراندن (COIE) کە راوێژکاری، وۆرکشۆپ و سەرچاوە دابین دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابیان و دەرچوان لە هەنگاوە سەرەتاییەکانیان بەرەو دامەزراندن.
  • IRO نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەرفەتی ئاڵوگۆڕ و هاوبەشی دەکاتەوە و ئاسۆی قوتابیان لە دەرەوەی سنوورە نەتەوەییەکان فراوان دەکات.

بەشداربووانی کورد لە سەردانەکانیاندا بۆ ئەو فەرمانگانە نەک تەنها توانیویانە فێری کاری ڕۆژانەی کارمەندان و خزمەتگوزارییە زۆرەکان بن کە پێشکەشی قوتابیان دەکەن بەڵکو توانیویانە چاویان بە کارمەندان بکەوێت و پرسیار بکەن و ئەزموون و ئاستەنگ و پراکتیکەکانیش ئاڵوگۆڕ بکەن وەک دەرفەتێک بۆ بیرکردنەوە لە چۆنیەتی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری هاوشێوە یان خزمەتگوزاری نوێی پەرەپێدراو لە پەیمانگاکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، و چۆنیەتی گونجاندنی خزمەتگوزارییەکانی ئێستا بۆ سوود گەیاندن بە قوتابیانی کورد.

پاش نیوەڕۆ، مێزگردێک بە ناونیشانی “سیستەمی کارسازی لە مورسیا” نوێنەرانی زانکۆ و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکانی کۆکردەوە. گفتوگۆکە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هاوکاری کاریگەر لەنێوان زانکۆکان و دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیاکان و سەنتەرەکانی داهێنان دەتوانێت گەشەی دەستپێکردن و پەرەپێدانی بەهرەکان و توانای دامەزراندن و پشتیوانی لە هەوڵەکانی بە نێودەوڵەتی کردن بکات. ئەو کەیسانەی هاوبەشیان کرد، مۆدێلی کرداری و گواستنەوەیان بۆ هاوبەشەکانی RISE دابین کرد.

ڕۆژی 3 – دروستکردنی پرد لەگەڵ بازرگانی و بەشداریکردنی دەرچووان

ڕۆژی سێیەم تیشک خرایە سەر زانکۆ و  هاوکاری بازرگانی، کە لایەنێکی گرنگە بۆ گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار. 

دانیشتنەکان بریتی بوون لە لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی بنیاتنان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بازرگانان و کۆمپانیاکان و دروستکردنی دەستپێشخەری هاوبەش و پەرەپێدانی کەناڵەکان بۆ دیالۆگی بەردەوام بەشداربووان تاوتوێی چۆنیەتی هاوکاری نووسینگە جۆراوجۆرەکانی زانکۆکانیان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی داهێنان و گواستنەوەی زانیاری، لەوانە ڕاهێنان، پڕۆژەی هاوبەش و هاوبەشی توێژینەوە. 

بابەتێکی تری سەرەکی بریتی بوو لە بەشداری دەرچوان. خوێندکارانی پێشوو دەتوانن وەک ئامۆژگاریکەر، قسەکەری میوان، هاوبەشی پرۆژەکان، یان پەیوەندیکەر بە کۆمپانیاکان خزمەت بکەن. ئەو ئەزموونانەی لە مورسیا هاوبەشی پێکران نیشانی دەدەن کە چۆن تۆڕی پێکهاتەی دەرچوان دەتوانن چالاکیەکانی پەرەپێدانی پیشەیی باشتر بکەن و ئیلهام و نموونە پێشکەش بە قوتابیانی ئێستا بکەن. دەرچوان دەتوانن ئامۆژگاریکەر، ئاسانکار، ڕاهێنەر و خاڵی چوونە ناو بازاڕی کار بن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر تێڕوانینێکی بنیاتنەرانە پێشکەش دەکەن سەبارەت بەوەی دوای خوێندنی باڵا چی دێت. زۆربەی زانکۆ کوردییەکان بە پەرۆشن بۆ دامەزراندن یان بەهێزکردنی تۆڕی دەرچوان و نموونەکەی مورسیا زۆر ئیلهام بەخش بوو.

ڕۆژەکە بە فۆکەس گروپێک کۆتایی پێهات لەگەڵ لەگەڵ هەڵسەنگێنەرە دەرەکییەکانی پرۆژەی RISE، دەیڤد ئالپێرا و رۆبێرتۆ ئێسکاری. لە ژینگەیەکی کراوە و پڕ لە تێڕوانین، بەشداربووان باسی ئەو شتانەیان کرد کە لێوەی فێربوون، چی زیاتر گونجاوە بۆ چوارچێوەی خۆیان، و چ جۆرە پاڵپشتییەک هێشتا پێویستە بکرێت. فۆکەس گرووپەکە یارمەتی بەشداربووانی دا بۆ بیرکردنەوە لە کاریگەری پڕۆژەکە، ئاستی بەشداری پێویست بۆ فراوانکردنی دەستپێشخەرییەکە و چۆنیەتی ڕێکخستنی چالاکیەکان لەگەڵ ئامانجە ستراتیژییەکانیان. ئەم فیدباکانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی پڕۆژەکە و زیادکردنی کاریگەری درێژخایەن.

ڕۆژی چوارەم – کارامەییە نەرمەکان و ماراسۆنی پەرەپێدان (هاکاتۆنەکان)

ڕۆژی کۆتایی تیشکی خستە سەر ڕەهەندێکی کە زۆر جار لە پڕۆگرامی خوێندندا کەمتر دیارە بەڵام بۆ سەرکەوتن گرنگە: کارامەییە نەرمەکان.

گفتوگۆکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە چۆن تواناکانی وەک پەیوەندی، کاری هەرەوەزی، چارەسەرکردنی کێشەکان، داهێنان و خۆگونجاندن بۆ قوتابیان گرنگن، نەک تەنها بۆ توانای دامەزراندن بەڵکو بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لە ئەرکی سێیەمی زانکۆکان—ڕۆڵی کۆمەڵایەتی، کەلتووری و مەدەنیان زانکۆ لە ڕێگەی نوێنەرایەتی قوتابیان، چالاکی خۆبەخشانە، خولی زمان، کات بەسەربردن، میدیا و وەرزش، دەرفەتی زۆر بۆ گەشەی کەسایەتی دابین دەکات.

پاشان بەشداربووان بەشداری وۆرکشۆپێکی چالاکیان کرد لەسەر “هاکاتۆنەکان وەک ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی توانای دامەزراندن و کارسازی لە CDCs” کە لەلایەن Prismatico بەڕێوە دەچێت، کۆمپانیایەکی راوێژکاری بازرگانی لە مورسیا کە پسپۆڕە لە بیرکردنەوەی دیزاین و میتۆدۆلۆژیای Lean Startup بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیاکان بۆ سەلماندن و پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزاری و ئەزموونی نوێ و هابەشی  لەگەڵ زانکۆی مورسیادا دەکات. لە ڕێگەی چالاکی بەشدربووانە و نمونەی بەرجەستەکراو، گەیشتنە ئەو دەرئەنژامەی کە هاکاتۆنەکان دەتوانن:

  • بەهێزکردنی کارامەی فێرخوازان لە بواری کرداری و هاریکاریدا.
  • هاندانی بیری کارسازی و داهێنەرانە لە ڕێگەی کارکردن لەسەر بەرەنگارییەکانی جیهانی ڕاستەقینە
  • زانکۆکان بە کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و سیستەمە ژینگەییەکان ببەستێتەوە، کۆمپانیاکان، دامەزراوەکان و ئەکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک ئامۆژگاریکەر، ئەندامی دەستەی سوێندخۆران یان هاوبەش بەشداری دەکەن.

وۆرکشۆپەکە چەندین بیرۆکەی پێشکەش کرد لەسەر ئەوەی چۆن CDCs لە هەرێمی کوردستانی عێراق بتوانن ئەم شێوازە لەگەڵ بارودۆخی خۆیاندا بگونجێن.

گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە شارەزایی و تێڕوانینی نوێوە

بەشداربووان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێستا نەک تەنها بە تێبینی و پێشکەشکردنەوەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە، بەڵکو بە ئەزموونی هاوبەش و هاوبەشی نوێ و کۆمەڵێک ئامراز و ئیلهام و ئیلهامی بەرجەستەکراو دەگەڕێنەوە. ئەوان بیرۆکەکان دەهێننەوە بۆ:

  • بەهێزکردنی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی پیشە و ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
  • دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان زانکۆکان و بازاڕی کاردا.
  • و دروستکردنی ژینگەیەک کە هانی قوتابیان دەدات دەستپێشخەری بکەن، داهێنان بکەن و بەشداری چالاکانەیان لە کۆمەڵگاکانیاندا هەبێ.

جگە لەوەش لە ماوەی چوار ڕۆژی مانەوە لە مورسیا زانکۆ کوردییەکان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو کە بناغەی هاوکاری داهاتوو لەگەڵ زانکۆی مورسیا دابڕێژن لەڕێگەی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی نوێ و تاوتوێکردنی نموونەی کۆنکرێتی پڕۆژەی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و فەرمانبەران و هەروەها ئەگەری هاوبەشی نوێ لەگەڵ فاکەڵتە جیاوازەکانی زانکۆی مورسیا و زانکۆ کوردییەکان.

لەم ڕوانگەیەوە، هەفتەی ڕاهێنانی RISE لە مورسیا زیاتر لە بوو لە تەنها سەردانێک: بۆشایییەک بووە بۆ فێربوونی هاوبەش، بیرکردنەوە، و هاوکاری داهاتوو، بۆ دیالۆگ و دۆستایەتی نێوان کەلتوورەکان، هەنگاوێکی تری زیاد کرد بۆ بنیاتنانی سیستەمی خوێندنی باڵای داینامیک و گشتگیرتر و کاریگەرتر و پەرەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش.

لە چاوەڕوانی هەفتەی مەشقی داهاتوو لە ڕۆما لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦!

Photo gallery

سەرچاوەکان

ڕۆژی ١

ڕێکخستنی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابیان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و کاردانەوەی خاوەنکارەکان

ڕۆژی ٢

سەردانییەکان بۆ خزمەتگوزارییەکانی UMU

سیستەمی کارسازی لە مورسیا

ڕۆژ ٣ 

چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەکادیمیا: دروستکردنی پەیوەندی و هاوکاری لە نێوان بازرگانە ناوخۆییەکان، خوێندکاران، پەروەردەکاران و کۆمەڵگەی زانکۆ

ئۆفیسەکانی UMU چۆن کار لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکەن

هاوبەشیکردنی ئەزموونی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دەرچووان لە پاڵپشتیکردنی چالاکیەکانی پەرەپێدانی پیشەیی

ڕۆژ ٤

ڕێگایەکی تر بۆ پەرەپێدانی کارامەییە نەرمەکان