هاوبەشانی پرۆژەی RISE لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی راوێژکاری دوو ڕۆژە کە ستراتیجی دامەزراوەییان لە نەخشەڕێگایەکی هاوبەشدا رێکخست بۆ پەرەپێدانی بەنێودەوڵەتیبوون و پەرەپێدانی پیشەیی بە ئامانجی باشترکردنی توانای دامەزراندنی دەرچوان و خوێندکاران لە سەرانسەری سیستەمی خوێندنی باڵای کوردستاندا.
وۆرکشۆپەکە کە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (SPU) میوانداری کرا، خاڵێکی گرنگی پڕۆژەی RISE بوو، بەتایبەتی لە چوارچێوەی پاکێجی کاری 2 (WP2): پێناسەی نەخشە ڕێگاکان. پێش ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین کە لە ١٨-١٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥بەڕێوەچوو، کە یارمەتیدەر بوو بۆ ڕێنماییکردنی زانکۆکان لە بیرکردنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی سەرنج و بۆچونەکان سەبارەت بە چۆنیەتی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە پیشەییەکان، فراوانکردنی هاوبەشییە جیهانییەکان، و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ جیهانێکی زیاتر بەیەکەوە بەستراو لە ڕێگەی پێشکەشکردنی نەخشەڕێگای دامەزراوەکانیان (زانکۆکانیان).
دکتۆر سەرهەنگ سەروەت حەمە، یاریدەدەری سەرۆکی SPU لە یەکەم ڕۆژی وۆرکشۆپی راوێژکاریەکەدا بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و جەختی لە گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکان کردەوە. سیلڤیا مارچیۆن، بەڕێوەبەری سەرەکی پڕۆژە لە UNIMED و ڕێکخەری پرۆژەی RISE، ڕۆڵی ستراتیژی RISE لە بنیاتنانی تواناکاندا بەبیری ئامادەبووانی هێنایەوە و هانی بەشداری چالاک و دامەزراوەکانی دا لە درێژایی وۆرکشۆپەکەدا.
سیلڤیا مارچیۆن لەگەڵ مارتینا زیپۆلی بەڕێوەبەری سەرەکی پرۆژە لە UNIMED ئەجێندای چالاکییەکە و ئامانجەکانیان پێشکەش کرد: گۆڕین لە نەخشەڕێگای دامەزراوەیی بۆ نەخشەڕێگایەکی هاوبەش لەسەر ئاستی سیستماتیک.
جێبەجێکردنی تیۆری لە پراکتیکدا: کۆتاییهێنان بە نەخشە ڕێگاکان
دکتۆر نەزار ئەمین محەمەد (زانکۆی دهۆک) و دکتۆر ئاودێر ئەحمەد (SPU) کە نوێنەرەکانی WP2، چالاکییەکانی شەش مانگی ڕابردوویان تاوتوێکرد ، لە گروپەکانی تایبەت لەسەر ئاستی زانکۆکان تا کۆبوونەوەکانی سەلماندنی دامەزراوەکان ، وە هەروەها ڕوونیان کردەوە کە چۆن ئەو تێڕوانینانە کاریگەرییان لەسەر نەخشەڕێگای هەر زانکۆیەک هەبووە. ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە چۆن تێڕوانینەکان کاریگەری لەسەر نەخشەڕێگای هەر زانکۆیەک هەبووە. دانیشتنەکە ئامانجی وۆرکشۆپەدوو ڕۆژەکەی دیاری کرد کە بریتین لە: بەراوردکردنی دوو نەخشەڕێگا بابەتییەکەی بەنێودەوڵەتیکردن و دامەزراندن و دیاریکردنی لێکچوەکان و تێکەڵکردنیان لە یەک نەخشەڕێگای.
مێزگردێکی گرنگ – “دووبارە پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە برەودان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق: ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و دەرفەتە جیهانییەکان” نوێنەرانی بازرگانی و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ قوتابیان و دەرچوانی SPU کۆبوونەوە لەوانە دیار بەرزنجی (IQ)، کاروان مەحمود ئەحمەد (کۆمپانیای پێنجوێن)، مەرزیە جەمال حوسێن (ڕێکخراوی خەونی سەوز)، محەمەد کاوە ڕەسوڵ (دەرچووی SPU، ئێستا لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ)، و قوتابیان کۆژین فەرەج لە کۆلێژی Informatics و شام حەسەن حوسێن لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری پلاندانانی شار.
پەیامی سەرەکی مێزگردەکە جەختی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی زیاتری قوتابیان و دەرچوان لە چالاکیەکانی فەرمانگەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەنتەرەکانی پەرەپێدانی پیشەیی (CDCs) کردەوە، لەڕێگەی جەختکردنەوە لەسەر بەرپرسیارێتیە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆکان لە سیاسەت و گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا.
لە درێژەی وۆرکشۆپەکەدا، گروپە رێکخراوەکانی چوار بواری سەرەکییان تاوتوێکرد: ئامانجەکان، کردارەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان و کاریگەری، بۆ گۆڕینی ئامانجە دامەزراوەییەکان بۆ هەنگاوی هەماهەنگی بۆ جێبەجێکردن.
دانیشتنی کۆتایی تیشکی خستە سەر ئەولەویەتی هاوبەش و تەواوکارییەکان و زەمینە بۆ نەخشەڕێگایەکی هاوبەش کە هاوبەشەکان پێکەوە بەرەو پێش دەچن.
لە چاوەڕوانی داهاتوو: لە پێناسەکردنی نەخشەڕێگاوە بۆ بنیاتنانی توانا
بە پشتبەستن بە نەخشەڕێگای دامەزراوەیی و شێوازی هاوکاری نێوان بە نێودەوڵەتیکردن و پەرەپێدانی پیشە، هەنگاوەکانی داهاتوو بریتین لە دەستپێکردنی چالاکی WP3 بۆ بنیاتنانی تواناکان کە زانکۆی مورسیا بە هاوکاری زانکۆی توێژینەوەی نێودەوڵەتی ڕۆما – UNINT بەڕێوەی دەبات. ئەمە بریتییە لە ڕێکخستنی ڕاهێنانێکی ئۆنلاین (لە 7ی تشرینی یەکەم تا 12ی تشرینی دووەم) بە ناوی RISE #MasterClassو دواتر هەفتەیەکی مەشق و ڕاهێنان لە مورسیا لە ئیسپانیا لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم و هەفتەیەکی تری ڕاهێنان لە UNINT لە ڕۆما لە ناوەڕاستی کانوونی دووەمی 2026. بەشداربووان کە لە IROs و CDCs ی زانکۆ هاوبەشە کوردییەکان هەڵبژێردراون، بابەتی بە نێودەوڵەتیکردن و دامەزراندن دەخەنەڕوو.