لە ١٠ تا ١٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕێکخەری پرۆژەی RISE، سیلڤیا مارچیۆن، بەڕێوەبەری پرۆژەی UNIMED و دکتۆر عبدللە عمر یاسن، بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە هاوبەشی پرۆژەکەیە، بەشدارییان لە STAR Global Conference 2025 کرد کە لە ئەستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەچوو, تەرخانکرابوو بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە چۆنیەتی دروستبوونی زانیاری و کارپێکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی جیهانی ڕاستەقینە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی.
لە پانێڵی “کۆمەڵگە، شارەزایی، و بە نێودەوڵەتیکردن” بەیەکەوە پرۆژەی RISE – بەهێزکردنی یەکخستنی تواناکان بۆ دامەزراندن و نێودەوڵەتی کردن لە هەرێمی کوردستانی عێراقیان پێشکەش کرد.

ەشدارییەکەیان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە چۆن ڕێبازە هاوبەشەکانی نێوان زانکۆکان و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان دەتوانن بەهێز بکەن:
- بەشداری کۆمەڵگە، بە دانانی زانکۆکان وەک ڕۆڵێکی سەرەکی لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ناوخۆیی.
- پەرەپێدانی کارامەییەکان لە ڕێگەی ڕێکخستنی باشتری خوێندنی باڵا لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی نەوەیەکی نوێ لە دەرچوانی خاوەن بیری کراوە.
- بە نێودەوڵەتی کردن لەڕێگەی بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیژی و بەردەوام و بەهێزکردنی ڕۆڵی نووسینگەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ناوەندەکانی پەرەپێدانی پیشەیی لەناو زانکۆکانی عێراقدا.
بە پێشکەشکردنی RISE لە STAR Global Conference 2025، UNIMED و EPU جەختیان لەسەر گرنگی بەستنەوەی زانیاری ناوخۆیی بە هاوبەشی جیهانی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی بەردەوام. بۆ فێربوونی زیاتر، سەیری RISE presentation بکە.
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی (official website) Star Global Conference 2025 بکە.