لە چوارچێوەی پڕۆژەی – RISE بەهێزکردنی تێکەڵکردنی تواناکان بۆ دامەزراندن و نێودەوڵەتی کردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق – حەوت زانکۆی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشکەوتنێکی گرنگیان بەدەستهێناوە لەپەرەپێدانی پلانی ئایندەیان بۆ بەنێودەوڵەتی بوون و گەشەپێدانی پیشە. پرۆسەیەکی گشتگیر و بەشداری ئەنجامدرا کە زنجیرەیەک گروپی فۆکس لەخۆ دەگرێت وەک بەشێک لە پاکێجی کاری 2 (WP2). ئامانجی ئەم پاکێجە دروستکردنی نەخشەڕێگای تایبەتە بۆ یارمەتیدانی زانکۆکان لەم دوو بوارە گرنگەدا.
فۆکەس گروپەکان خاڵێکی گرنگیان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی RISE دانا و زەمینەی وۆرکشۆپی راوێژکاریان دانا کە بڕیارە لە 18-19 ی حوزەیرانی 2025 لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەو گفتوگۆیانە ڕێگە خۆشکەربوون بۆ زانکۆکان لە دیاریکردنی پێشینە و ئاستەنگەکان و دەرفەتەکان و وێنەکێشانی تێڕونینەکان ڕاستەوخۆ لەو کەسانەی کە ژینگەی ئەکادیمە دروست دەکەن و لەناوی دا دەژین وەک: قوتابی، دەستەی ئەکادیمی و کارمەندانی کارگێڕی.
ڕێبازێکی گشتگیر کە دوو کۆڵەکەی ستراتیژی لەخۆ دەگرێت
کۆی گشتی 42 گروپی فۆکس لە 7 دامەزراوەی بەشداربوودا بەڕێوەچوو کە بریتین لە زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کارەکییەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی دهۆک، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی زاخۆ کە 21 گروپیان تایبەت بە فەرمانگەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و 21 گروپی تایبەت بە ناوەندەکانی پەرەپێدانی پیشەیی (CDCs) بوو.
بە وردەکاریی زیاتر، هەر زانکۆیەک 6 فۆکەس گروپی ڕێکخست کە سێ گروپی ئامانجیان لەخۆگرتبوو: خوێندکاران، ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی. بەمەش 397 بەشداربوو، کە تێڕوانینێکی دەوڵەمەند و هەمەلایەنە بۆ پێگەی ئێستای دامەزراوەکان و ئاواتەکانی داهاتوویان پێشکەش کرد:
- ● حەوت فۆکەس گروپ لەگەڵ قوتابیان (157 بەشداربوو)؛
- ● حەوت فۆکەس گروپ لەگەڵ ستافی ئەکادیمی (111 بەشداربوو)؛
- ● حەوت فۆکەس گروپ لەگەڵ ستافی کارگێڕی (129 بەشداربوو).
ئەم میتۆدە گشتگیرە دڵنیایی دەدات کە هەموو کەسێک دەنگیان هەبێت، هەر لەو خوێندکارانەی کە بەدوای دەرفەتی پیشەیی و نێودەوڵەتیدا دەگەڕێن، تا ئەو کارمەندانەی کە ئەرکی پەرەپێدانی هاوبەشی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییان لەسەرە. فۆکەس گروپەکان تەنها ڕێگایەک نەبوو بۆ کۆکردنەوەی داتا، بەڵکو شوێنێک بوون بۆ بیرکردنەوەی ستراتیجی، دیالۆگ و ئامانجە هاوبەشەکان.
دووبارە بیرکردنەوە لە بە نێودەوڵەتیبوون: پێشینەکان (ئەولەویەت) بۆ زانکۆیەکی پەیوەندیدارتر
لە نێو فەرمانگەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک پەیام بە ڕوونی ڕاگەیەندرا: پێویستی بە شێوازی رێکخراو، ستراتیجی و گشتگیرتر بۆ بە نێودەوڵەتیکردن.
ستافی ئەکادیمی جەختیان لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاوبەشی جیهانی کردووە، بەتایبەتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە توێژینەوەی هاوبەش و دروستکردنی پرۆگرامی ئەکادیمی هاوبەش لە بوارە گرنگە جۆراوجۆرەکان کە گونجاوە لەگەڵ تایبەتمەندییە بێهاوتاکانی پەیمانگاکانیان. هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی هەبوونی سیاسەتی ڕوون بۆ ئاراستەکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و سپۆنسەرکردن و هاوبەشیکردن کردووە.
دەستەی کارگێڕی تیشکیان خستە سەر گرنگی پەرەپێدانی سیستەمە ناوخۆییەکان، لەوانە بوارەکانی وەک وەرگرتنی قوتابیان و بەڕێوەبردنی بەخششی خوێندن. هەروەها داکۆکییان لە باشترکردنی دیجیتاڵی کرد بۆ یارمەتیدانی زانکۆکان بۆ باشتر نیشاندانی خۆیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. لە هەمان کاتدا، قوتابیان ئاماژەیان بە خواستەکانیان دا بۆ ئاسانتر گەیشتن بە پرۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی قوتابیان، پشتگیری زمانە بیانییەکان و پلانی پەروەردەیی کە تێڕوانینی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت.
بابەتێکی دووبارە ئارەزووی دروستکردنی زانکۆی جیهانی ڕاستەقینە بوو – ژینگەیەک کە قوتابیان و فەرمانبەران لە وڵاتانی جیاوازەوە هەست بە پێشوازیکردن و پشتگیری و ئیلهام بەخشین بکەن. دامەزراندنی ئۆفیسی نێودەوڵەتی لە هەموو کۆلێژەکان، هاندانی ڕاهێنانی نێوان کەلتوورەکان و پەرەپێدانی ئاسانکارییەکانی زانکۆ وەک هەنگاوێکی گرنگ جەختی لەسەر کرایەوە.
دامەزراندن وپێشەنگکاری: بەستنەوەی پەروەردە بە بازاڕی کار
سەبارەت بە توانای دامەزراندن، فۆکەس گروپەکان لە سەنتەرەکانی پەرەپێدانی پیشە (CDC) هیوایەکی هاوبەشیان دەربڕی بۆ پڕکردنەوەیبۆشاییەکانی نێوان خوێندن و بازاڕی کار. ستافی ئەکادیمی داوایان کرد کە بواری پێشەنگکاری لە بوارە ئەکادیمییە جۆراوجۆرەکاندا بەهێزتر بکرێت، لەگەڵ یارمەتیدان بۆ داهێنانی قوتابیان لە ڕێگەی گەشەپێدان و ڕێبەری.
بە پێچەوانەوە کارمەندانی کارگێڕی تیشکیان خستە سەر کەموکوڕییە پێکهاتەیی و کردارییەکان: نەبوونی سیاسەتی مەرکەزی بۆپێشەنگکاری، هاندانی ناپێویست بۆ بەشداری کارمەندان و هەماهەنگی لاواز لەنێوان بەشەکان. هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پیشەسازی و زیادکردنی دەرکەوتن و ڕۆڵی CDCs لە چوارچێوەی دامەزراوەدا کرد.
لە ڕوانگەی قوتابیانەوە داواکارییەکان هەم کرداری و هەم پێشکەوتنخواز بوون. پێویستییەکی زیاتر بە پرۆگرامی نوێکراو هەیە کە پێکهاتەکانی پەرەپێدانی پیشەیی و دەرفەتی زیاتری ڕاهێنان لە ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەخۆ بگرێت و دەستگەیشتنی باشتر بە سەرچاوەکان بۆ دەستپێکردنی چالاکی بازرگانی. زۆرێک لە خوێندکاران پێویستیان بە باشترکردنی هەماهەنگی نێوان زانکۆکانیان و لایەنە دەرەکییەکان، لەوانە کەرتی تایبەت و دامەزراوە حکومییەکان، دەربڕی.
داڕشتنی ڕێڕەوی بەرەوپێشچوون
ئەنجامەکانی ئەم گروپانە دەستکەوتێکی گرنگن لە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەی RISE ئەوان بنەمایەکی بەڵگەی بەهێز پێشکەش دەکەن بۆ پێناسەکردنی نەخشەڕێگای دامەزراوەیی کە یارمەتی زانکۆ هاوبەشەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەدات لە باشترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ بازاڕی کار کە بە خێرایی دەگۆڕێت.
وۆرکشۆپی راوێژکاری داهاتوو لە سلێمانی دەرفەتێکی گرنگ دەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم دەرەنجامانە و گۆڕینیان بۆ ستراتیجی پراکتیکی. . هەروەها دەرفەتێکی جیاواز بۆ گفتوگۆی نێوان زانکۆکان، فێربوونی هاوبەش لەنێوان هاوتەمەنان و هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە دەرەکییەکان دەڕەخسێنێت.
لەم پرۆسەیەدا، پڕۆژەی RISE تەنها تواناکانی بەدەستهێنانی کار و تێکەڵاوبوونی نێودەوڵەتی بەهێز ناکات، بەڵکو برەودان بە دیدێکی هاوبەش بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان: دیدێک کە پەیوەندی بە جیهانەوە هەیە، پەیوەندی بە چوارچێوەی ناوخۆیی هەیە، و جەخت لەسەر داهاتوو دەکات.